Accessibility links

سعودیـیه‌: ژماره‌یه‌کی زۆر زیاتر له‌وه‌ی پـێشـتر ڕاگه‌یاندراوه‌ به‌ نه‌خۆشی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌


عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا پـیاداچوونه‌وه‌یان بۆ ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی کردووه‌ و ده‌رکه‌وتووه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر زیاتر له‌وه‌ی پـێشتر ڕاگه‌یاندرابوو تووشی نه‌خۆشـی کۆرۆنا بوون.
ئاژانسی ده‌نگ‌‌وباسی فه‌رمی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، تۆمارکراوه‌کان نیشـانیان داوه‌ 688 که‌س دووچاری نه‌خۆشـیه‌که‌ بوون و 282 که‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌. ئێسـتاش 53 که‌سی دیکه‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌کان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت.
پـێشـتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی سعودیـیه‌ ڕایگه‌یاندبوو ته‌نها 575 حاڵه‌تی توشبوون تۆمارکراون و 190 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌.
XS
SM
MD
LG