ئێران دوو حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی کۆرۆنای تۆمارکرد، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له ئێران تووشبوون به‌م نه‌خۆشیـیه ده‌ربکه‌وێت له‌وه‌تای دوو سـاڵه له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه به ده‌یان حاڵه‌ت تۆمارکران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی هه‌مشه‌هری له زاری محه‌مه‌د مه‌هدی گۆیا کاربه‌ده‌ست له وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی یه‌کلابووه‌ته‌وه دوو خوشـک له هه‌رێمی کرمان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات تووشی نه‌خۆشی کۆرۆنا بوون. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان باری ته‌ندروسـتی یه‌کێـکیان خراپه. هێشـتا ڕوون نیـیه چۆن تووشبوون.
محه‌مه‌د مه‌هدی گۆیا گوتوشیه‌تی دوو که‌سێـکی دیکه له هه‌مان خێزانی ئه‌و دوو کچه گومانیان لێده‌کرێت ئه‌وانیش دووچاری نه‌خۆشیـیه‌که بووبن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هه‌رچی ئه‌و که‌سانه‌ی له ماوه‌ی 48 کاژمێری ڕابردوو نزیکی ئه‌و دوو کچه تووشبووه بووبوون، ده‌سـتنیشانکراون و خراونه‌ته ژێر چاودێریـیه‌وه.
پاشان کاربه‌ده‌سته‌که باسی له‌وه‌ش کرد ڕێوشوێنی پـێویست ده‌گیرێته به‌ر بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ره‌و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆ عومره و حه‌ج ده‌چن تاوه‌کو خۆیان له‌و نه‌خۆشیـیه بـپارێزن.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م نه‌خۆشیـیه که ڤایرۆسیـیه له کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ ده‌دات و ئه‌گه‌ر بێت و تووشبووه‌که زوو چاره‌سه‌ری پـزیشکی بۆ نه‌کرێت ئه‌وا ڕه‌نگه گیانی له‌ده‌ستبدات.