له‌وه‌تای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه زۆر جار به‌رگوێمان که‌وتووه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ بێ متمانه‌یی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانه.
ئایا ئاستی بێ متمانه‌ییه‌که ئه‌وه‌نده قوڵه، پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی ئه‌م هه‌رێمه سێ پارێزگاییه هێنده دوا بخات؟
ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و لایه‌نانه چۆن ده‌توانن 4 ساڵی داهاتوو له‌ناو حکومه‌تێکی هاوبه‌شی نیشتیمانیدا پێکڕا کاربکه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان بخه‌نه سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی تاک لایه‌نانه‌یانه‌وه.
میوانی به‌رنامه:
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ئایا کابینه‌ی نوێ بنکه فراوانه یان حکومه‌تێک ده‌بێت بۆ دڵ ڕازیکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کان و پۆستی نوێ داده‌تاشرێت و پۆسته کۆنه‌کان نۆژه‌ن ده‌کرێنه‌وه.
بۆ نمونه ده‌نگۆ زۆره له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دواترینیان ده‌گوترێت دوو ساڵ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌بێت و دوو ساڵیش بۆ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، به‌ڵام ناگوترێت کامیان یه‌که‌م دوو ساڵ وه‌رده‌گرێت.
پێشتریش باس له پێکهێنانی وه‌زاره‌تێکی تری ئاسایشی ده‌کرا.
تا ئێستا قسه‌کردنی نێوان لایه‌نه‌کان سه‌باره‌ت به پۆسته‌کانه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌ک بدرێت به گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌کانی خه‌ڵک بۆ دۆسێی هاوڵاتیبوون و کارکردن له‌سه‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌و شکست و نه‌هامه‌تیانه‌ی له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کورد خۆیدا به سه‌ریدا هاتووه.
کام لایه‌نه له هه‌رێمی کوردستان مێژوو بۆ خۆی تۆمار ده‌کات و له‌به‌ردانه‌واندنه گه‌وره‌که ده‌کات له پێناو پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی دیارده‌کانی دوو ئیداره‌یی و هێنانه ئارای سیسته‌مێکی سیاسی که هاوڵاتیان هه‌ست به بوونی گرنگی خۆیان بکه‌ن تیایدا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه.