له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێم هێشتا زمانی توندی میدیا له نێوان هێزه سیاسیه‌کانی هه‌رێمدا هێور نه‌بۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆتایی به دانیشتنی کراوه‌ی خۆی هێنا و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش دیارکرا، به‌ڵام هێشتا نه‌ک هه‌ر کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه به‌ڵکو په‌رله‌مانیش به فه‌رمی لایه‌نی سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی ڕانه‌سپاردووه تا حکومه‌ت پێکبهێنێت.
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته‌کان ناکۆکن هه‌رچه‌نده ڕێکه‌وتنێکی ستراتیژیش له نێوانیاندا هه‌یه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی له نێوان یه‌کێتی و پارتیدا په‌یوه‌ندی نییه به هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه و ده‌شڵێت ده‌مێکه ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه وه‌ک پێویست نه‌ماوه.
به‌ڕیز پیره ده‌شڵێت زۆر جار له‌لایه‌ن داڕێژه‌رانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌وه بیستراوه که ڕێکه‌وتنی ستراتیژی تا ساڵی 2014 ه‌یه.
له میانه‌ی وتوویژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باسیش له‌وه ده‌کات بۆچی هێشتا یه‌کێتی نیشتیمانی بڕیاری خۆی نه‌داوه له‌سه‌ر به‌شداریکردن له کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمدا، وه‌ک ده‌ڵێت زۆر جار وه‌ها باس ده‌کرێت یه‌کێتی به‌شدار بێت یان نه‌بێت یانیش ئه‌وه‌نده‌ی بدرێتێ یان نه‌یدرێتێ ئه‌مانه به‌هه‌ڵه‌داچوونه چونکه یه‌کێتی که‌س له خۆی به خاوه‌ن ماڵتر نازانێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: