کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن له ئاکامی چه‌ند هێرشێکی چه‌کداران، چوار کاربه‌ده‌ستی باڵای ئاسایشیان له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا کوژران. ئه‌و تیرۆرکردنانه هاتووه له‌م ده‌مه‌ی حکومه‌تی یه‌مه‌نی هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات به یارمه‌تی فرۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مریکا له باشووری وڵات دژ به ئه‌لقاعیده.
حکومه‌تی یه‌مه‌نی ده‌ڵێت تا ئێستا 55 ملیشیای گومانبار کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن هێرشبه‌ران به سواری مۆتورسیکله‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و له سه‌نعای پایته‌خت ته‌قه‌یان له سێ کۆلۆنێل کردبوو که دووانیان له ده‌زگای هه‌واڵگری و هه‌روه‌ها یه‌کێکی تر له پۆلیسی له‌شکری کاریان ده‌کرد.
کاربه‌ده‌سته‌کان گوتیشیان چه‌کداران هه‌ر ئه‌مڕۆش جێگرێکی به‌رپرسی ئاسایشیان له شاری حریب کوشتبوو.