دیمتری مێدڤێدێڤ سه‌رۆك وه‌زیری رووسیا به یاسادانه‌رانی ڕاگه‌یاند وڵاته‌که ده‌توانێت به‌ڕه‌نگاری ئه‌و سزایانه بێته‌وه که به‌هۆی ڕه‌وشه‌که له ئۆکرانیا له‌لایه‌ن خۆرئاواوه سه‌پێندراوه.
له وتارێکیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ په‌رله‌مانی رووسیا که له ڕێی ته‌له‌فزیۆنه‌وه په‌خشکرا، مێدڤێدێڤ گو‌تی ڕێ نادات هاو‌ڵاتیانی رووسیا ببنه بارمته‌ی گه‌مه‌ی سیاسی و هه‌ڵوێستی نادۆستانه.
سه‌رۆك وه‌زیری رووسیا گو‌تی دڵنیایه له‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌توانێت کاریگه‌ری سزاکان که‌مبکاته‌وه و به گوته‌ی خۆی ڕه‌وشه نوێیه‌که هه‌ڵسوکه‌وت بکات. و یاسادانه‌رانی دڵنیا کرده‌وه که پیشه‌سازییه‌کانی رووسیا ئه‌وه‌ی پشت به بازاڕه‌کانی تر ده‌به‌ستێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه پیشتیوانی ده‌کرێت.
گو‌تیشی رووسیا به‌نیاز نییه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاسایی بکاته‌وه به‌ڵام ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی سوپاس بۆ بازاڕه‌کانی تر که رووسیا ده‌توانێت زیانه‌کانی که‌مبکاته‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندبوو ئاماده‌یه سزای زیاتر به‌سه‌ر رووسیا بسه‌پێنێت گه‌ر مۆسکۆ هه‌نگاو به‌ره‌و خاوکردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا نه‌نێت.
واشنتون و یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ربه‌سته‌کانی گه‌شتکردن و سڕکردنی سه‌روه‌ت و سامانیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك کاربه‌ده‌ستانی رووسیا سه‌پاندوه.