چه‌کدارانی سه‌ر به روسیا ده‌چنه ناو شاره‌کانی ئۆکرانیا
زرێپۆشی سه‌رباز هه‌ڵگر به پیاوانی چه‌کدار که له سه‌ره‌وه‌ی زریپۆشه‌کاندا سوار بوونه و ئاڵای روسیایان به‌رز کردونه‌ته‌وه، له رۆژی چوارشه‌ممه چوونه‌ته ناو شاری ئۆکرانی سلۆڤیانسک نزدیک به سنوری روسیا.
هه‌ندێ له پیاوه‌کان گوایه خۆیان به سه‌ربازانی ئۆکرانی ده‌زانن که چوونه‌ته لای ئه‌وانه‌ی سه‌ر به روسیا و تازه ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین له ساختمانه‌کانی حکومه‌تدا له شارۆچکه‌که‌دا گرتوون.
هه‌ر وه‌ها پیاوه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به روسیا ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆفیسی شاره‌وان و ساختمانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌که‌دا له دۆنتسک گرتوون که شاریکی تره و له‌وێدا جیاخوازه‌کان داوای ریفراندوم ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جیا ببنه‌وه و ببنه به‌شێک له رۆسیا.
ئۆکرانیا له رۆژی سێشه‌ممه ده‌ستیکردووه وه‌کو پێ ده‌ڵێت به کرادارێکی دژه تیرۆر له هه‌وڵدانێکدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ساختمانه‌کانی حکومه‌ت که له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گێراوه.
راپۆرتی جوارجۆر هه‌یه ئاخۆ ته‌قه کراوه وه‌یا خود بریندار هه‌یه وه یاخود کێ کۆنترۆڵی چی ده‌کات.
سه‌رۆکی روسی ڤیلادمێر پۆتن ده‌ڵێت په‌ره‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌کان له ئۆکرانیا وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و لێواری شه‌رێکی ناوخۆدا را هێناوه.
کرملین ده‌لێت پۆتن له رۆژی سێشه‌ممه له ده‌می وت‌و وێژێکی ته‌لیفۆنیدا له گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌لمانی ئه‌نگیلا مێرکڵ ئه‌و قسانه‌ی کردووه.