Accessibility links

لەسەر وەرگرتنى ئەندامانیان یەکێتى هۆشدارى دەداتە پارتى


بابەتى دەست لەکارکێشانەوەى بەرپرس و جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى موسڵى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەگەل ژمارەیەک ئەندامى ترى ئەو حزبە لە بادینان، بۆتە بابەتى میدیا کوردیەکان و هەر یەکە و بەشێوەیەک لێکدانەوەى بۆ دەکات.
هاوکات ئەو هەواڵە کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە و یەکێتى دەهێنێتە دەنگ. مەڵبەندى رێکخستنەکانى 7 ى موسڵى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە رێگاى غەیاس سورچى وتەبێژەکەیانەوە بەیاننامەیەک لە رێگاى رۆژنامەنووسانەوە بۆ راى گشتى دەخوێنێتەوە و هۆشدارى دەداتە پارتە هاوپەیمانەکەى کە پارتی دیموکراتی کوردسـتانه‌ کەوا وەرگرتنى ئەندامانیان کاریگەرى لەسەر رێکەوتننامەکەیان دەبێت.
عارف روشدى ئەندامى دەست لەکارکشاوەى سەرکردایەتى ی ن ک و بەرپرسى مەڵبەندى موسڵى ئەو حزبە وێڕاى پشتڕاستکردنەوەەى هەواڵى دەست لەکار کێشانەوەى تایبەت بۆ دەنگى ئەمریکا دەدوێت و هۆکارەکەشى بۆ دوو ئەندامى مەکتەبى سیاسى حزبەکەى دەگەرێنێتەوە کەوا وەک خۆى دەڵێت رێگایان پێ نەداوە چاکسازى ئەنجام بدەن.
شایەنى باسە لە چەند رۆژى رابردوودا هەواڵى دەست لەکار کێشانەوەى هەر یەکە لە عارف روشدى بەرپرسى مەڵبەند و شێخ محێدین مزورى جێگرى بەرپرسى مەڵبەند و چەندین ئەندامى ترى یەکێتى لە موسڵ و دهۆک لە رێگاى میدیاکانەوە بڵاو بۆیەوە و میدیاکانى سەر بە پ د ک کوردستانیش دەڵێن ئەو کەسانە پەیوەندیان کردووە بە پارتیەوە، ئەم هەنگاوەش یەکێتیەکانى نیگەران کردووە، چونکە وەک خۆیان دەڵێن وەرگرتنەوەى ئەندامیان دەرچونە لە بەندى رێکەوتننامە ستراتیژیەکەى نێوانیاندا.
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:15 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG