یاخیبووانی سه‌ر به ڕوسیا سه‌نگه‌ریان گرتون له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ئوکرانیا، بنکه‌کانیان بههێزکردون له دۆروبه‌ری بیناکانی ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتوون، ئه‌وان به‌ربه‌ستی نوێیان داناون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تانکه‌کانی ئوکرانیا جێگیر بوونه له ده‌ره‌وه‌ی شارێکی ڕۆژهه‌ڵات که ئێستا له لایه‌ن چه‌کدارانه‌وه کۆنترۆڵ کراوه.
له هه‌مانده‌م، سه‌رۆکی کاتی ئوکرانیا، ئهلێگزاندر تۆرچینێڤ، سێشه‌ممه به یاسادانه‌رانی گوت هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌ستیان به کرداری سه‌ربازی له هه‌رێمی'دۆنتسک' کردووه، له‌وێ هێزه‌کانی سه‌ر به مۆسکۆ گوێیان به هوشداری پێشووتری کیێڤ نه‌دا که گوتبووی تا دووشه‌ممه خۆ بده‌نه ده‌ست ئهگیناڕوبهڕوی تۆله‌سه‌ندنه‌وه بن.
به‌رێز تۆرچینێڤ گوتیشی ئه‌م سهردهدونانه هه‌نگاو به هه‌نگاو و به وریاییه‌وه به‌ڕێوه بردراوه.
دره‌نگانی دووشه‌ممه، خۆنیشانده‌رانی سه‌ر به ڕوسیا پێگه‌یان بۆ به‌رگری کردن له خۆ به‌هێز کرد و سه‌ره‌ڕای هوشداری حکومه‌ت به‌ربه‌ستی نوێیان دانان.
حکومه‌تانی ڕۆژئاوا مۆسکۆیان تاوانبار کردووه خۆنیشاندانی ناره‌زایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئوکرانیا ڕێکخستووه.
دووشه‌ممه، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنی هوشداریدا به سه‌رۆک ڤلادیمیر پوتن که مۆسکۆ رووبه‌ڕووی کرداری زیاتر دێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر کرداره‌کانی له ئوکرانیا.
ئۆباما داواشی له پوتن کرد کاریگه‌ری خۆی به‌کار بێنێت تا خۆنیشانده‌ران قانع بکات له‌و بینایانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتوون وه‌ده‌رکه‌ون.