سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت لایه‌نی ئه‌لموته‌حیدون که هه‌ر خۆی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری بۆ نوری ئه‌لمالیکی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی دوو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، یه‌که‌میان ئاینزاییه و دووه‌میشیان نیشتیمانیانه‌یه و ده‌شڵێت له‌وانه‌یه ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان گرنگی خۆی هه‌بێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌م سه‌روه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردندا.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت هیچ لایه‌ک ناتوانێت ڕێگری بکات له خۆ کاندیدکردنی هیچ که‌سێک بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر چونکه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه و ده‌شڵێت به‌ڵێ کورد ئه‌زموونێکی باشی نه‌بووه له‌گه‌ڵ مالیکیدا و هه‌میشه له قه‌یراندا بووه هه‌رچه‌نده‌ش به‌شێکی ئه‌و قه‌یرانه له ئه‌ستۆی هه‌رێم بووه به‌ڵام نابێت کورد له‌سه‌ر ئه‌م پرسه خێرا بڕیاری خۆی بدات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: