ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی سکاڵایه‌کی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تۆمارکردووه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا قایل نه‌بوو ڤیزا به نوێنه‌ری نوێی تاران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیویه‌تی له قه‌یرانی به بارمته‌گرتنی ژماره‌یه‌ک ئه‌مه‌ریکایی له سـاڵی 1979 له ئێران‌دا.
مه‌رزیـیه ئه‌فخه‌م خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاژانسه‌که‌ی گوتووه کێشه‌که خراوه‌ته به‌رده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌موو ڕێوشوێنه فه‌رمیـیه‌کان گیراونه‌ته به‌ر بۆ تۆمارکردنی سـکاڵاکه و به داداچوونی بۆ ده‌که‌ن.
حامد ئه‌بو تاڵبی، ئه‌وه‌ی ئێران بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردنی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دایمه‌زراندووه، گوتویه‌تی ئه‌و ته‌نها وه‌رگێڕێـک بووه له قه‌یرانی بارمته ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان، کاتێـک کۆمه‌ڵێـک له خوێندکارانی ئێرانی په‌لاماری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکایان له تاران دا و 52 ئه‌مه‌ریکایـیان بۆ ماوه‌ی 444 ڕۆژ به بارمته‌گرت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌بو تاڵبی پـێشـتر باڵیۆزی ئێران بووه بۆ ئیتالیا و به‌لجیکا و ئوسترالیا، هه‌روه‌ها به که‌سێـکیش ناسراوه که ڕاوبۆچوونه‌کانی له دژی ڕۆژئاوان.