عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکدایه وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن پێناچێت گۆڕانکاریه‌کی ڕیشه‌یی به دوای خۆیدا بێنێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له سهروهختێکدایه عێراق به قه‌یرانی قوڵی سیاسی‌دا ڕه‌ت ده‌بێت، ئاڵۆزیه‌کی قورسی ئاسایشی به‌رۆکی گرتووه، متمانه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا زۆر که‌مه به‌ڵام هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر ده‌کرێت.
هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا له عێراق هه‌ڵبژاردن هه‌ر له پێناو هه‌ڵبژاردندا ده‌کرێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌نگاوه‌کانی پێشوو و به هه‌مان هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووه‌وه بێت و گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ نیشان نه‌درابێت، بۆچی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بکرێت گۆڕانکاریه‌ک له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردندا بێته ئاراوه به شێوه‌یه‌ک نه‌خشه‌یه‌کی نوێی سیاسی به دوای خۆیدا بێنێت.
میوانی به‌رنامه :
ئه‌مین فه‌ره‌ج، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
ئایا ده‌نگده‌ری کورد به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌کات؟ به‌تایبه‌تی پاش شه‌ش مانگ له‌و به‌شداریه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا کردی هێشتاش کابینه‌ی نوێی هه‌رێم پێکنه‌هێنراوه.
له پاش ڕوخانی رژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین هێنده‌ی ئه‌م ساڵه‌ی ڕابردوو په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵۆز نه‌بووه، به ئاستێکه ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ له زاری هه‌ندێک کاربه‌ده‌ستانی کورده‌وه ده‌بیسترێت به‌غدا به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیره‌وه بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نه‌ماوه له ژیانی سیاسی عێراقیه‌کانیشدا.
بالێره‌وه به ئاڕاسته‌ی ئه‌و گریمانه‌یه‌دا بڕۆین ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت، ئیدی به‌شداریکردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ؟
له هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا به ڕێکه‌وتنێکی سیاسی، پاش نزیکه‌ی ساڵێک له هه‌ڵبژاردن ئه‌وجا حکومه‌ت پێکهێنرا، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی فشاره ده‌ره‌کیه‌کان یه‌کلاکه‌ره‌وه بوون بۆ پێکهێنانی ئه‌و کابینه‌یه‌ی چوار ساڵه وه‌ک پێی ده‌گوترێت حکومه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌کان، نه‌ک حکومه‌تی دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی ( له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ) یه.