حکومه‌تی تورکیا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا بلۆککردنی سه‌ر ماڵپه‌ڕی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لاده‌بات، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای وڵات بڕیاری دا ئه‌و بلۆککردنه ئازادیـیه‌کان پـێشـێل ده‌کات، بۆیه داوای‌کرد بلوککردنه‌که لاببرێت.
جێی ئاماژه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تویته‌ریان بلۆککرد پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکی نووسینیان له باره‌ی گه‌نده‌ڵیـیـیه‌وه له‌سه‌ری بڵاوکرده‌وه که ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی به حکومه‌ته‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی یوتیوبیش بلۆککرا دوابه‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆمارکراوێـکی ده‌نگی که ده‌ڵێن هی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایشی ئاست باڵایه.
ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی لێـکه‌وته‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ندان سـکاڵای یاسایی له دادگاکانی تورکیا له دژی تۆمارکران، له‌وانه ئه‌وه‌ی دادگای باڵا که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تویته‌ری دا.
وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی تورکیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی که‌وا له پـرۆسه‌ی لابردنی بلۆککردنه‌که‌ی سه‌ر تویته‌رن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێشـتا بلۆککردنی سه‌ر یوتیوب به‌رده‌وامه.
زۆر له شـاره‌زایان کۆمپـیوته‌ر له تورکیا ڕێگه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتنه سه‌ر هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی تویته‌ر و یوتیوب سه‌ره‌ڕای بلۆککردنه‌که، له‌وانه سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول.