Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا : تارا جاف


تارا جاف
تارا جاف
له‌ نێو ژانره‌ جۆراو جۆره‌ فه‌رهه‌نگیه‌کاندا هونه‌ری موزیک له‌ یه‌ک کاتدا له‌گه‌ڵ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی خۆیدا ده‌بێته‌ زمانێکی هاوبه‌ش له‌ نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کاندا و به‌بێ گوێدانه‌ سنوره‌کان له‌ نیشتیمانی هه‌ر که‌سێکدا بێت گیان و هه‌ستی گوێگری خۆی ده‌جوڵێنێت.
به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌ دابڕاو بێت له‌ خاوه‌ندارێتی موزیکی خۆی.
تارا جاف
تارا جاف

ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ شاره‌زایانی موزیک له‌وبڕوایه‌دان له‌ نێو نه‌ته‌وه‌ی کورددا گۆرانی باڵی به‌سه‌ر جیهانی موزیکدا کێشاوه‌ و پراکتیزه‌کان زیاتر له‌م بواره‌دان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ کارکردن له‌ خودی موزیک خۆیدا.

تارا جاف هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پێیخۆشه‌ وه‌ک موزیک ژه‌نێک ناودێر بکرێت ناخوازێت وه‌ک گۆرانیبێژێک ده‌ربکه‌وێت.

تارا ئامێری هارپ ده‌ژه‌نێت و له‌ زۆرێک له‌ گۆرانیه‌کانی خۆشیدا به‌کاری هێناوه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ پارچه‌ موزیکه‌ تایبه‌تیه‌کانیشیدا وه‌ک خۆی ده‌ڵێت سه‌رسامی هه‌یه‌ به‌ ده‌نگه‌کانی ئه‌و ئامێره‌ و ئاشنا بوونیشی به‌ هارپ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گوێگرتنه‌کانی له‌ پارچه‌ موزیکیه‌ کلاسیکیه‌کان.

زۆرێک له‌ موزیک ژه‌نه‌کان له‌وبڕوایه‌دا بوون به‌کارهێنانی ئامێری هارپ له‌گه‌ڵ موزیکی کوردیدا ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بێت ئه‌وا زۆر سه‌خته‌. به‌ڵام تارا جاف کاری له‌سه‌ر ده‌کات و تێکه‌ڵ به‌ موزیکی کوردی ده‌کات.
تارا جاف
تارا جاف

تارا جاف هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ خولیای موزیکی ده‌بێت وه‌ک له‌سه‌ری نوسراوه‌ به‌رده‌وام له‌ گه‌شتێکدا بووه‌ به‌ دوای داهێناندا و هه‌رگیز گوێی به‌ باره‌ باوه‌کان نه‌داوه‌ و هێڵه‌ سوره‌کانیشی به‌زاندووه‌ تا هونه‌ره‌که‌ی خۆی نومایشت بکات و بیگه‌یه‌نێته‌ هه‌مووان.




ئه‌و ئامێری هارپه‌ی تارا کاری له‌سه‌ر ده‌کات مێژوویه‌کی زۆر دێرینی هه‌یه‌، ئه‌مڕۆ گه‌ڕاندویه‌تیه‌وه‌ بۆ ناومان و له‌وێوه‌ به‌ به‌ها به‌رز و پیرۆزه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی ئاشنامان ده‌کات.
please wait

No media source currently available

0:00 0:20:11 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG