له‌گه‌ڵ دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هێشتاش یه‌که‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که به کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
ڕابوون مه‌عروف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌زمونێکی دیموکراتی له حوکمداری (فه‌رمانڕه‌وایه‌تی) نییه به‌ڵکو له باشترین پێناسه‌یدا پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی هه‌یه به ته‌گه‌ره‌یه‌کی زۆره‌وه و ده‌شڵێت هێزگه‌لێک هه‌ن ده‌خوازن پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی هه‌نگاوی به‌ره‌وپێش بنێت و له به‌رامبه‌ریشدا هێزگه‌لێکی تریش هه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسیدا نادۆزنه‌وه هه‌ربۆیه ته‌گه‌ره دروست ده‌که‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕۆڵی په‌رله‌مان له هه‌رێمه‌که‌دا، ڕابوون مه‌عروف ده‌ڵێت له ڕاستیدا ده‌زگایه‌کمان نییه به ناوی په‌رله‌مان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و ئه‌وه‌ی که هه‌یه هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به درێژایی زیاتر له 20 ساڵی ڕابردوو ئه‌و ده‌زگا نیشتیمانیهیان ئیفلیج کردووه و بڕیاره‌کانیان له مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان و نێوه‌نده تایبه‌ته‌کانی خۆیانه‌وه ده‌ده‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: