Accessibility links

دوکتور ئازاد: کۆنفڕانسی ڕێکخراوه‌کانی وڵاتان جه‌ختیان له‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ کرده‌وه‌.


دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian
دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian
گرووپی یه‌کگرتووی ئێرانی و کوردستانی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز نێلسۆن ماندێلا، سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ له‌ ده‌ست دانی ئه‌م ڕێبه‌ره‌ جیهانی یه‌ ده‌ربڕێوه‌. له‌ به‌شێکی نامه‌که‌دا هاتوه‌:

"به‌ڕیز ماندێلا له‌ سه‌رانسه‌ری ماوه‌ی ژیانی خۆی هێمای قاره‌مانێک له‌ خه‌بات دژی نژاد په‌ره‌ستی و نه‌بوونی داد بوو. ئه‌و نه‌ته‌نیا بۆ ئافریکای باشوور به‌ڵکو له‌ ڕاده‌ی جیهانیش دا هه‌وڵ و به‌رخودانی له‌ هه‌موو قۆناخه‌کانی خه‌بات بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ چاوی ڕێبه‌رێکی مه‌زن چاوی لێ بکه‌ن".

له‌ وتووێژیکی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیمۆکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، که‌ ڕێکخراوه‌که‌ی یه‌کیک له‌ ئه‌وانه‌ بوو نامه‌که‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز ماندێلا ناردووه‌ ده‌ڵێت، 'وێڕای ڕێز گرتن له‌ خۆڕاگری ناوبراو، له‌ سه‌ر ئه‌و ڕیبازه‌ی ماندیلا پێمان داگرتوه‌ که‌ ئێمه‌ش وه‌ک کورد که‌ مافمان زۆر پێ شێل کراوه‌، پێمان وایه‌ ڕۆژێک ده‌توانین به‌ مافی گه‌له‌که‌مان بگه‌ین.

هه‌روه‌ها کاک ئازاد ئاماژه‌ی به‌ ئه‌و کرد ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ شاری لۆس ئانجلێس له‌ کۆنفرانسی به‌ بۆنه‌ی 65 ساڵیادی په‌سند کردنی مافه‌ بنچینه‌یی یه‌کانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ په‌سند کرا گه‌لێک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی وڵاتانی جۆربه‌جۆر، له‌ نێویاندا هه‌ر له‌ وڵاتانی که‌نداوی فارس ڕابگره‌ هه‌تا ئامریکای لاتین، تێیدا به‌شداریان کرد.

کاک ئازادی ئاماژه‌ی پێدا که‌ له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ئاستی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ دوای هاتنه‌ سه‌رکاری ڕووحانی باسکرا که‌ به‌ داخه‌وه‌ ژماره‌ی زۆری له‌ ئه‌و له‌ سێداره‌دراوانه‌ له‌ کورده‌کان بوونه‌ و هه‌روه‌ها باسی که‌مپێنێکی له‌ ئێران کرد که‌ له‌ دژی ئێعدام کردن دا به‌رده‌وامه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:39 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG