دووشه‌ممه‌, 20 ی مانگی ده‌, 2014 کاتی واشنتن 08:58

سه‌ره‌کی

گروپێکى چەکدارى ژن بۆ یەکەم جار لە موسڵ دەستگیردەکرێن

x
Amir Goran
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە پۆلیسى موسڵ بۆ دەنگى ئەمریکا ئاشکراى کرد کەوا بە پشت بەستن بە زانیارى هەواڵگیرى و دواى هەڵکوتانە سەر ماڵى یەکێک لەو ژنانە لە گەڕەکى تەنەک لە رۆژئاواى موسڵ، هێزێکى هاوبەشى پۆلیس و سوپاى عێراق توانیان باندێکى چەکدارى ژن بۆ یەکەم جار دەستگیر بکەن کە لە 7 ژن پـێکهاتبوون گوتیشى ئەو ژنانە کاریان کوشتنى پـیاوانى پۆلیس و سوپا و کەساتی سیاسى بە چەکى بێدەنگ بوو بە تایبەتى لەو کاتانەى کە بە مۆڵەت لە ماڵەکانیان دەبوون.
لەم بارەیەوە هەڤال زێبارى شارەزاى کاروبارى سەربازى بۆ دەنگى ئەمریکا گوتى بەکارهێنانى ژن لە لایەن گروپە چەکداریەکانەوە شکست و لاوازى رێکخراوى قاعیدە دەگەیه‌نێت.
ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆران
ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆرانi
|| 0:00:00
...
 
🔇
X
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه

Download mobile app for your Android device.
Download mobile app for your iPhone or iPad.