سیه‌مین کۆنفرانسی " یه‌کگرتن له پێناوی دیموکراسیدا بۆ ئێران " له ڕۆژانی 17/18 ئه‌م مانگه له پراگ به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له ئوپوزسیۆنی ئێران به‌ریوه چوو.
دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتۆی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران که یه‌کێک له به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌که‌دا بوو له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له کۆنفراسه‌که‌دا به‌شداریان کرد که‌سانی میللی ئێرانی بوون که به‌شێک له‌وانه لایه‌نگێرانی رێکخراوه چه‌په‌کان بوون و له لایه‌کی تریشه‌وه گروپ و رێکخراوه کوردیه‌کان بوون، وه ئاخۆ له‌به‌ر چی هه‌ندێ له لایه‌نه کوردیه‌کانی تر به‌شداریان نه‌کردبوو ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌م کێشه بریار ده‌ده‌ن کی بانگهێشت بکه‌ن بۆ ئه‌م به‌رنامه و بۆ خۆیان هه‌ل و مه‌رجێکیان داناوه و به پێ ئه‌وه ئه‌و که‌سایه‌تیانه وه یاخود ئه‌و لایه‌نانه بانگهێشت کراوون و ده‌شڵێت بڕێک گله‌یی له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که یه‌کێک له لایه‌نه‌کان ده‌ستی بردوه‌ته نێو ئه‌وه‌ی که کێ بێت له‌وه‌ی به‌شداری بکات و کێ نه‌ێکات ، دکتۆر ئازاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت لایه‌نه ئێرانیه‌کان بڕێک ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی پژاک و پ.ک.ک. هه‌یه که ره‌خنه‌ی ئه‌وانه‌یه نه‌ک لایه‌نی کوردی ، هه‌رچه‌ند ئێمه له‌و چه‌ند رۆژه‌دا هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کان له‌سه‌ر زۆری له شته‌کان رێکه‌وتن هه‌بوو ، کۆمه‌ڵه و دیموکرات ته‌ئکیدان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که سیستمی داهاتوی ئێران ناتوانی سیستمێک بێت که سه‌ر به لایه‌نێکی تاێبه‌ت بێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان بگرێته به‌ر چاو و ده‌شڵێت خاڵی سه‌ره‌کی کۆنفرانسه‌که ئه‌وه بوو له‌یه‌ک تێ بگه‌ێن ".