شه‌ممه‌, 25 ی مانگی ده‌, 2014 کاتی واشنتن 20:16

سه‌ره‌کی

پـێکدادان له‌ نێوان خوێندکاران و پـۆلیس له‌ کشمیری هندستان ڕوو ده‌دات

x
VOA News
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان مێینه‌ی خوێندکاری فریاگوزاری خۆپـیشـاندانیان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ سرینه‌گه‌ر شاری سه‌ره‌کی کشمیر سـازکرد که‌ ناڕه‌زایی‌یان ده‌رده‌بڕی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامی ئه‌م دواییانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانیان.
خوێندکاره‌کان داوا ده‌که‌ن جارێکی دیکه‌ به‌ تاقیکردنه‌وه‌کانیاندا بچنه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی 5 هه‌زار له‌ کۆی 7 هه‌زار خوێندکار له‌ تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌رنه‌چوون.
پۆلیس ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ره‌وه‌ توندوتیژی ده‌چوو، به‌لایه‌نی که‌م 4 خوێندکار برینداربوون کاتێـک پۆلیس تێڵای بۆ بڵاوه‌پێکردنیان به‌کارهێنا.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانێکی ناوخۆیی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ لێی دراوه‌ و بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستگیرکرا.
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه

Download mobile app for your Android device.
Download mobile app for your iPhone or iPad.