وه‌ک هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو عێراق سه‌رنه‌گرن ئه‌وا ته‌واوی ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزیه‌کی وا ده‌ڕوات ئاینده‌ی عێراق ده‌خاته مه‌ترسیه‌کی ڕژده‌وه.
زوهێر موحسن ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت چه‌ندێک گێرمه و کێشه‌کان له وڵاته‌که‌یدا زیاد بکات ، ئه‌وه‌نده‌ش کرده تێرۆریستیه‌کان زیاد ده‌که‌ن و ئه‌وجا لایه‌نه سیاسیه‌کان تۆمه‌ته‌کان ده‌خه‌نه پاڵ یه‌کتر.
به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ چین ، نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌ی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان که له ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێردا جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی کراوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نێکی نا ده‌ستوریه.
زوهێر موحسن ده‌ڵێت له عێراقدا هیچ یه‌کێک له سازشکردنه سیاسیه‌کان به‌پێی ده‌ستوری عێراق نه‌بووه و ده‌شڵێت به‌ڵێ له ده‌ستوردا ئاماژه به ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان نه‌کراوه به‌ڵام له ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێردا به ئاماده بوونی هه‌موو لایه‌نه‌کان بڕیاری لێدراوه و ئه‌و کۆک بوون و هاوڕاییه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێکه‌وتنی سیاسی بووه نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ زوهێر موحسن ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:10 خوله‌که.