Accessibility links

عه‌بدولباری زێباری: بریار بۆ به‌شداری ئه‌مه‌ریکا له‌ کرداری سه‌ربازی له پاشه‌رۆژ ده‌بێت زیادتر به‌ پێ رێکه‌ۆتنی ده‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسیه‌کان بێت تا حکوومه‌تی عێراق

  • Motabar Shirwani

هه‌فته‌ی رابوردوو، دوا لیوای جه‌نگاوه‌ری ئه‌مه‌ریکا وه‌ک چۆن له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباماوه‌ کاتی کشـانه‌وه‌ی له‌ عێراق بۆ دیارکرابوو ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێهێشت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی 31 ی مانگی هه‌شت نزیک ده‌بێته‌وه‌ که‌ ڕۆژی کۆتایی‌هێنانه‌ به‌ کرده‌وه‌ جه‌نگیـیه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌. نیزیکه‌ی 50،000 هێزی ئه‌مه‌ریکایی تا کۆتایی ساڵی 2011 وه‌ک هێزی گواستنه‌وه‌یی له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه. به‌ پێ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا، تا مانگی 10ی ساڵی 2011، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌رکی راهێنانی هێزه‌کانی عێراقی ده‌گه‌ریته‌‌ ئه‌ستؤ، ئه‌رکێک که‌ زۆربه‌ی له‌ لایه‌ن قۆنتراچی که‌رتی تایبه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ گفتگۆی ده‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی دا، ئه‌ندامی پێشوی پارلمانی عێراق عه‌بدولباری زێباری ده‌ڵێت بۆی هه‌یه‌ به‌درووستی رانه‌گه‌یندرێت ئه‌م 50،000 هه‌زار هێزه‌ ئه‌رکیان چه‌ ده‌بێت، به‌ڵام بۆی هه‌یه‌ به‌پێ داواکاری حکوومه‌تی عێراق بۆ نمونه‌ له‌ کاتی مه‌ترسی کۆده‌تا، به‌کاربه‌هێندرێن. زێباری ده‌ڵێت له‌ رووی پراکتیکه‌وه‌، هه‌ر بریارێک بۆ به‌شداری له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌ کرداری سه‌ربازی له‌ عێراق ده‌بێت زیادتر به‌ پێ رێکه‌ۆتنی ده‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسیه‌کان بێت تا حکوومه‌تی عێراق.

‌‌ ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:35 خوله‌که.



بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG