زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا تاووتوێی به‌رنامه‌ی کاری تیمی کوردستانی له به‌غدا کرا، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت به‌شێکی گرنگی کاره‌که‌یان ماوه که بریتیه له دانانی په‌یڕه‌وێکی ناوخۆییه بۆ ئه‌و هاوبه‌ندیه‌ی له نێوان لیسته براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراقدا دروست بووه له هه‌رێمه‌که‌دا به ناوی هاوبه‌ندی لیسته کوردستانیه‌کان که ئه‌و په‌یڕه‌وه وه‌ک ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی سیاسی ده‌بێت له نێوان چوار لایه‌نه براوه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمه‌که‌دا ( هاوپه‌یمانێتی- گۆڕان - کۆمه‌ڵی ئیسلامی- یه‌کگرتوی ئیسلامی).
له لێدوانێکدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به‌ڕێز ڕۆستایی ده‌شڵێت پێویسته لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ندێ چاکسازی بکات تا بتوانرێت هاوهه‌ڵوێستی له نێوان هه‌مو لایه‌نه کوردیه‌کاندا له به‌غدا هه‌بێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ زانا ڕۆستاییدا کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 7:10 خوله‌که.