هاوکاتی ئه‌و ڕه‌وشه سیاسیه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌یه ، که‌م نین ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌و پشێویه سیاسیه کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که ، به لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنیشه‌وه.
زانا ڕۆستایی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت به‌ڵێ له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی هه‌رێمی کوردستان جیاوازی ڕاو بۆچوون له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات (پارتی و یه‌کێتی) هه‌یه.
به‌ڕێز ڕۆستایی له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه ده‌کات له ناو لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیشدا په‌یوه‌ندیه‌کان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی متمانه‌ی ته‌واویان به یه‌ک هه‌بێت له هه‌نگاو نان به‌ره‌و داهاتوو.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:33 خوله‌که.