شیوه‌ی ئه‌مڕوی قسه‌کردنی کاربه‌ده‌ستانی تورکی به‌رامبه‌ر به پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان گۆڕانێکی زۆری به‌سه‌ردا هاتوه و زۆرتر هه‌ڕه‌شه کردنه تاکو گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه بۆ دۆزی کورد له تورکیا.
ئازاد کوردی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مه‌خابن هه‌رچه‌ند بۆ ماه‌ی ساڵێک ئوپه‌راسیون و چالاکی تورکیا که زۆرتر ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوری تورکیا بون که‌متر ببون که جێ خۆشحاڵی ڕامیار زانه‌کان و چاودیران ببو له ناوچه‌که‌دا به گه‌شتی و بگره به تاێبه‌تی ڕامیار زانه کورده‌کانیش وه له‌و باره‌شه‌وه هێزی کوردی به تاێبه‌تی پارتی کارگه‌رانی کوردستان دوو جار ئاگر به‌سه‌کانی درێژ کرد و پێشوازی له پروسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد له تورکیا کرد، به‌ڵام به داخه‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا سه‌روک وه‌زیرو وه هه‌ر وه‌ها سه‌رۆک کوماری تورکیا به هۆی چالاکیه سه‌ربازیه‌کان که له هه‌ردو لاوه زیانی لێ که‌وتبوو که‌وتونه‌ته هه‌ڕه‌شه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند و به‌ڵکو نابی تا پاش مانگی ره‌مه‌زان چاوه‌ڕوان بکه‌ن و ده‌ست به هێڕشه‌کانیان بکه‌ن و ده‌شڵێت به داخه‌وه دیاره هێشتا بیر‌و مینتالیتی رێبه‌رانی تورکی نه‌گۆڕاوه و هه‌ر شه‌ڕه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:03خوله‌که.