Accessibility links

سەرچاوەیەکی یەپەگە: چەکی ئەمەریکا گەیشتە دەسـت هێزەکانمان


سەرچاوەیەکی لە هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆ دەنگی ئەمەریکای پشـتڕاستکردووەتەوە کەوا چەک و تەقەمەنی ئەمەریکا گەیشتووەتە دەسـتی هێزەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتی شەوی یەکشەممە یەکەم کاروانی ئەو چەکانەی ئەمەریکا لە ئاسمانەوە بۆیان هەڵدراوە.

ڕەوانەکردنی ئەم چەکانە پاش ئەوە دێت کە ئاشتن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی هەینی باسی سەرکەوتوویی یەپەگەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کرد و گوتی کارکردن لەگەڵ کوردەکانی سوریا، ئەو گروپەی کە نمونەی ڕێبازێکی کاریگەرە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا، بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ گروپی دیکەی سوریا بە هەمان شێوە کاربکەن.

هاوکات شەوی یەکشەممە هاوپەیمانیـیەک ڕاگەیاندرا بە ناوی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە بریتیـیە لە هاوپەیمانی عەرەبی سوریا، (جەیش ئەلسوار) واتە، لەشکری شۆڕشکێڕان، ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی فورات، هێزی سەنادیدی خێلی شەممەر، ئەنجومەنی لەشکری سریانی، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، یەکینەکانی پاراستنی ژن(یەپەژە).

XS
SM
MD
LG