Accessibility links

ڕێدور خەلیل گوتەبێژی هێزەکانی یەپەگە دەڵێت شەوی یەکشەممە هێزەکانی پاراستنی گەل لە باشوری حەسەکە 8 کیلۆمەتر لە ڕێگای نێوان حەسەکە و ناوچەی شەدادەیان لە داعش بڕێوە و بەوەش چەکدارانی داعش، ئەوانەی چوونەتە ناو حەسەکەوە ڕێگەیان لێ بڕاوە.

پاشان دەڵێت لە ناوچەی سڕینی باشوری کۆبانیش هێزەکانی یەپەگە پێشـڕەویـیەکی باشیان کردووە و تەنها چەند کیلۆمەترێـکیان ماوە بگەنە ناو شارەکەوە، بۆیە داعش بۆ ئەوەی فشاری سەر چەکدارەکانی لەو دوو ناوچەیە کەم بکات، دەسـتیکردووە بە هێرشێـکی بەرفراوان بە درێژایی ڕێگای نێودەوڵەتی لە ناوچەی عالیەوە هەتا گوندی شەگراک و عەین عیسا.

دەشڵێت لەو هەموو ناوچەیە داعش نەیتوانیوە پـێشـڕەوی بکات تەنها لە قۆڵێـکی عەین عیساوە نەبێت کە گروپێـکی سەر بە بورکان ئەلفورات لێ بووە. گوتیشی ئێسـتا لە ناو شارەکە شەڕ و پێـکدادانی قورس هەیە لە نێوان هێزەکانی یەپەگە و داعشدا.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد سایلۆی گەنمی شارەکە لەگەڵ بارەگای لیوای 93 ی جارانی حکومەت لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی یەپەگەدان.

XS
SM
MD
LG