Accessibility links

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان 5 ئەندامی قاعیدە لە یەمەن دەکوژێت

  • VOA News

کاربەدەسـتانی ئاسایشی و سەرۆک خێڵێـک دەڵێن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان 5 ئەندامی سەر بە ئەلقاعیدەی لە ناوچەیەکی باشوری سەنعای پایتەختی یەمەن کوشتووە.

سەرۆکی خێڵێـکی یەمەن بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت هێرشەکە شەوی سێشەممە لە ناوچەیەکی شاخاوی کراوە لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ڕەداع لە پارێزگای بەیزا کە نزیکەی 70 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سەنعاوە دورە.

هەروەها کاربەدەستانی ئاسایشی دەڵێن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ئۆتۆمبیلێـکی داوە کە لە پارێزگای مەئربەوە هاتبوو و لە ئاکامدا تەواوی سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەکە کوژراون کە 5 ئەندامی گروپی ناسراو بە قاعیدە لە دورگەی عەرەب بوون.

بڕوا دەکرێت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکایی هێرشەکەی ئەنجام دابێت کە هەرچەندە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کاربەدەسـتانی ئەمەریکا بەرپـرسیارێتی خۆیان لێی ڕانەگەیاندووە.

پـێشتر ئەمەریکا بەڵێنی داوە بەردەوام بێت لە هەڵمەتەکانی لە دژی ئەم گروپەی سەر بە ئەلقاعیدە و بۆ ئەم مەبەستە چەندان هێرشی لەو جۆرەی لە یەمەن ئەنجامداوە.

XS
SM
MD
LG