Accessibility links

کاربەدەستانی یەمەن دەڵێن کابینەی حکومەت لە عەرەبستانی سعودیـیە بەرەو یەمەن گەڕاوەتەوە


وتەبێژی حکومەتی یەمەن دەڵێت کابینەی حکومەت گەڕاوەتەوە وڵاتەکە دوابەدوای چەندان مانگ لە مانەوەیان لە عەرەبستانی سعودیـیە و هەنوکە لە شاری عەدەنەوە کارەکانیان بەڕێوەدەبەن.

هەروەها گوتیشی حکومەتی یەمەن لە عەدەنەوە کاردەکات و جەخت دەکاتە سەر سەقامگیرکردنەوەی ئاسایش و ئارامی و ڕۆڵی یاسا لە عەدەن، کە دووهەمین گەورەترین شاری یەمەنە.

جێی باسە عەبد ڕەبۆ مەنسور سەرۆکی یەمەن و وەزیرەکانی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە وڵاتەکەیان بەرەو عەرەبستانی سعودییە بەجێهێشت لە پاش بەرەوپێشچوونی سەرهەڵداوە حوسییەکان و دەستگرتنیان بەسەر سەنعای پایتەختی یەمەن لە مانگی نۆی ڕابردوودا.

شەڕی یەمەن هەڵگیرساوە لە نێوان چەکدارە حوسییەکانی کە ئیران پشتیوانیان لێدەکات و چەکدارانی سەر بە عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆکی پێشوی یەمەن دژ بە هێزەکانی سەر بە حکومەت کە بریتین لە لایەنگرانی هادی و جوداخوازانی باشور و میلیشیا و خێڵەکییە خوجێـیەکان و هەروەها میلیشیا ئیسلامییە سوننەکان.

هێزەکانی حکومەت لەم دواییەدا حوسییەکانیان لە چەند ناوچەیەکیان لە باشور وڵات وەدەرهێنا، لەوانە شاری عەدەن.

XS
SM
MD
LG