ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستخۆشی له ده‌ستپێکردنی ئاگربه‌ستی مرۆیی کرد له یه‌مه‌ن و داوا له لایه‌نه‌کانی به‌شه‌ڕهاتوو کردووه ڕێگه بده‌ن به دابه‌شکردنی خۆراک و ده‌رمان و سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر خه‌ڵکانی سیڤیلدا.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا دوای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌که کاری پێکرا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌روه‌ها داوای له بان کی مون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد کۆنفرانسێک ببه‌ستێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی یه‌مه‌ن که هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 1500 که‌س.
ئه‌حمه‌د ئه‌لئعسیری وته‌بێژی هاوپه‌یمانان گوتی سعودیه پابه‌نده به ئاگربه‌سته‌که، به‌ڵام له چاودێریکردنی حوسـیـیه‌کان و لایه‌نگرانیان له ڕێگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و فڕۆکه‌کانی سیخۆڕیـیه‌وه به‌رده‌وامده‌بێت . حوسیـیه‌کان هه‌روه‌ها گوتویانه ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سته‌که پـێشێلبکرێت ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌ست به شه‌ڕده‌که‌نه‌وه.