به‌رپرسانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژکراو خۆی به خاڵێکی پشکنینی سه‌ربازیدا داوه و بووته هۆی کوژرانی 3 سه‌رباز و بیرنداربوونی 7 ی دیکه له باشوری ئه‌و وڵاته‌ی گرژی تێدایه.
به‌رپرسان گوتیان هێرشبه‌ره‌که ئۆتۆمبێله‌که‌ی به‌ره‌و خاڵی بشکنینه‌که بردوه که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای نێوان به‌نده‌ری عه‌ده‌ن و زنجبار و پاشان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه توندڕه‌وان له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونێکی به‌هێزیان هه‌یه و چه‌ندان جار پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌ن و چه‌کداره‌کانی ئه‌لقاعیده لێی‌ڕووداوه.
له میانه‌ی ئاڵۆزیه سیاسیـیه‌کاندا له دوای خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌کانی دژ به بوونی سه‌رۆك عه‌لی عه‌بدوڵـڵا ساڵح له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، تووندووتیژیـیه‌کان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینیوه. به‌ڕێز ساڵح پاش ئه‌وه‌ی له هه‌واڵێکدا بۆ کوشتنی له مانگی شه‌شی ڕابڕدوودا برینداربوو، له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی دراوسێ بۆ جاکبوونه‌وه‌ی برینه‌کانی ماوه‌ته‌وه.
زووانێکی شه‌ممه سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌کان و به‌رپرسانی ته‌ندروستی گوتیان 3 سه‌رباز ی دیکه و 12 چه‌کدار له پـێکدادانی نێوان ئیسلامیـیه‌کان و یه‌که‌کانی سه‌ربازیدا که به‌ره‌و زنجبار پێشڕه‌وی ده‌که‌ن کوژراون.