به‌رپـرسـانی یه‌مه‌نی و به‌ریتانی ده‌ڵێن باڵیۆزی به‌ریتانیا له یه‌مه‌ن بێ زیان له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به ئامانجی کاروانه‌که‌ی له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ندا قوتاری بووه.
باڵیۆز تیمۆسی تۆرلۆت به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا به‌ڕێـکه‌وتبوو له‌و ده‌مه‌ی بۆمبه‌که ته‌قیـیه‌وه.
وته‌بێژی نووسینه‌گه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داخسـتنی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیای له یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاند و هاوڵاتیـیه به‌ریتانیـیه‌کانی له یه‌مه‌ن ئاگادارکرده‌وه که که‌متر هاتوچۆ بکه‌ن.
شایه‌ت‌حاڵه‌کان گوتوویانه هێرشه‌که ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی بووه و به‌رپـرسێـکی یه‌مه‌نی گوتی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژراوه.
هه‌رچه‌ندێـکه هێشـتا هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه خۆکوژیـیه ئاشـکرا نه‌کردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت له کاری ئه‌لقاعیده ده‌چێت.