کاربه‌ده‌سـتان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک له کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له سه‌نعای پایته‌خت هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر به هاویشـتنی بۆمبێـک بۆ پـشـتی ئۆتۆمبیله‌که‌یان.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان که‌س له‌و هێرشه‌دا زیانی پێ نه‌گه‌یشـتووه. ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که بۆمبه‌که‌ی هه‌ڵداوه‌ته پـشـتی ئۆتۆمبیله‌که که له جۆری پـیکاپ بووه و له ده‌ره‌وه‌ی ڕێسـتورانتێـک ڕاگیرابوو که که‌سـانی بیانی سه‌ردانی ده‌که‌ن.
ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس گومانبارێـکی ئوردونی ته‌مه‌ن 28 سـاڵیان ده‌سـتگیرکردووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه ئه‌و که‌سه په‌یوه‌ندی به میلیشـیاکانی قاعیده‌وه هه‌یه یان نا.