کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن 2 چه‌کداری گومانباری ئه‌لقاعیده له سه‌نعای پایته‌خت بۆسه‌یه‌کیان بۆ پاسێـک ناوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 10 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌که له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی پایته‌خت له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕوویداوه کاتێـک ئه‌و دوو چه‌کداره به چه‌کی ئۆتۆماتیک ده‌سـتڕێژیان له پاسێـک کردووه که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌ڵگرتبوو و به‌ره‌و بنکه‌که‌یانی ده‌بردنه‌وه.
چه‌کداره‌کان توانیبوویان ئه‌م هێرشه ئه‌نجام‌بده‌ن وێڕای ئه‌و ئاگاهیانه‌ی ڕۆژێـک پـێشـتر به هێزه‌کانی پـۆلیس درابوون که‌وا گرووپی ئه‌لقاعیده پـلان داده‌نێت بۆ هێرشـبردنه سه‌ر بنکه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش له سه‌نعا، که یه‌کێـکه له‌و ناوچه که‌مانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته لاوازه‌که‌ی یه‌مه‌ندابێت.
له لایه‌کی دیکه، ڕۆژی هه‌ینی به‌ریتانیا ئاگاهی دا له‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئاسایشی جیهانی ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و یه‌مه‌ن بـبێته وڵاتێـکی شـکستخواردوو.
شـایانی باسه یه‌مه‌ن یه‌کێـکه له وڵاته هه‌ژاره‌کانی جیهان و ڕێژه‌ی بێ‌کاری تیایدا به‌رزه و ژماره‌ی دانیشـتوانی له زیادبووندایه و سه‌رچاوه‌کانی ئاو و نه‌وتی له که‌مبوونه‌وه‌دایه و حکومه‌تێـکی لاوازی هه‌یه و گه‌نده‌ڵی ئیداری تیایدا به‌ربڵاوه و خێڵ و هۆزه‌کان ده‌سه‌ڵاتێـکی زۆریان له ناوچه‌کانیاندا هه‌یه. ئه‌مانه وایکردووه قاعیده پـێگه‌یه‌کی به‌هێزی له‌و وڵاته هه‌بێت و بـبێته حه‌شـارگه‌یه‌کی باش بۆ تێرۆریسـتان.