Accessibility links

کاربەدەسـتانی یەمەن: ئەمەریکا شوێنەکانی ئەلقاعیدەی لە وڵاتەکە کردووەتە ئامانج


کاربەدەسـتان لە یەمەن ئەمڕۆ هەینی پشـتڕاستیانکردەوە فڕۆکەی ئەمەریکایی بۆ دوو شەوە لەسەر یەک شوێنی قاعیدەیان لە وڵاتەکە کردووەتە ئامانج، لەوانە ماڵی ڕێبەرێکیان.

بەپـێی ئەو سەرچاوانە هێرشە ئاسمانیـیەکان 3 ماڵیان لە دۆڵی یەشبم لە پارێزگای شەبوەی باشوری وڵات بۆردومانکردووە.

دانیشتوانی ناوچەکە بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند فڕۆکەی لەشکری کە پـێدەچوو ئەمەریکایی بن، هێزیان لەو دۆڵەی پارێزگای شەبوە دابەزاندووە و بە دوایدا شەڕ و پـێکدادان لەگەڵ چەکدارانی قاعیدە لە ناوچەکە هەڵگیرساوە و بۆ ماوەی نیو کاژمێر درێژەی کێشابوو.

دەڵێن یەک لە ئامانجەکان سەعەد ئەلعاتف بووە کە یەکێکە لە ڕێبەرانی ئەلقاعیدە لەو ناوچەیە.

ڕۆژی پـێنجشەممەش وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند زیاتر لە 20 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر چەکدار و شوێنی ئەلقاعیدە لە هەرسێ پارێزگای ئەبیەن و بەیزا و شەبوە.

XS
SM
MD
LG