دادوه‌رانی گشـتی له یه‌مه‌ن تۆمه‌تیان ئاڕاسته‌ی مه‌لایه‌کی توندڕه‌وی له دایکبووی ئه‌مه‌ریکا کردووه به تاوانی ئه‌وه‌ی ده‌سـتی هه‌بووه له هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک و هه‌روه‌ها پـیلانگێڕی بۆ کوشـتنی که‌سـانی بیانی و بوونی به ئه‌ندامێـکی ئه‌لقاعیده.
ڕۆژی سێشه‌ممه دادوه‌ره گشـتیـیه‌کان ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ئاڕاسته‌ی ئه‌نور ئه‌لعه‌وله‌قی کرد له دادگایه‌کی شـاری سه‌نعا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی دادگایـیه‌که بێت. ئه‌مه یه‌که‌م ڕێ‌وشـوێنی یاسایی‌یه که له‌و وڵاته له دژی ئه‌لعه‌وله‌قی ده‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌وه‌ی بڕوا ده‌کرێت له‌وێ خۆی حه‌شار دابێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی له‌و بڕوایه‌دان ئه‌لعه‌وله‌قی ڕۆڵێـکی هه‌بووه له‌و هه‌وڵه‌ی درا بۆ خسـتنی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی دیترۆیتی ویلایه‌تی میشیگنی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڕۆیشت. هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشه‌ی له مانگی یازده‌ی 2009 دا کرایه سه‌ر بنکه‌ی فۆرت هودی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ته‌کساس که 13 که‌سی تێدا کوژرا.