ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بیرۆکه‌ی به‌شـداریکردنیان له حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانیدا ڕه‌تکرده‌وه که وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌و بیرۆکه‌یه له لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح سه‌رۆکی یه‌مه‌نه‌وه بخرێته ڕوو.
له بری ئه‌وه ئۆپـۆزسیۆنی یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه له داوای خۆی بۆ کۆتایی‌هێنان به نزیکه‌ی 30 سـاڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کانی میدیای ڕۆژئاوا سه‌رۆکی یه‌مه‌ن پـێشـنیازی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی کردووه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئاینی وڵاته‌که‌دا.