به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن کۆبونه‌ته‌وه و داوای کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی 32 ساڵه‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ده‌که‌ن. خۆپیشانده‌ران له پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. نه‌یارانی حکومه‌ت له نزیک زانکۆی سه‌نعا کۆبونه‌وه که له‌م هه‌فته‌یه‌دا بوو به مه‌کۆی خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ت له هه‌مان کاتدا ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رسش ده‌ڵێت لایه‌نگرانی به‌ڕێز ساڵح له به‌شه‌کانی تری پایته‌خت خۆپیشاندان ساز ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها خۆپیشاندان له شاری ته‌عز له باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به‌ڕێوه چوو.
شایانی باسه له‌وه‌تای ئه‌و خۆپیشاندانانه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێکردووه به‌لایه‌نی که‌م 12 که‌س کوژراون.