Accessibility links

هه‌زاره‌ها یه‌مه‌نی بۆ ڕۆژی پـێـنجه‌م خۆپـیشـاندان له‌ دژی سه‌رۆکه‌که‌یان ده‌که‌ن

  • VOA News

خۆپیشانده‌رانی دژه‌ حکومه‌ت له‌ سه‌نعه‌ی پایته‌ختی یه‌مه‌ن ئاڵای ولاته‌که‌ به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌، 14ی دووی 2011

خۆپیشانده‌رانی دژه‌ حکومه‌ت له‌ سه‌نعه‌ی پایته‌ختی یه‌مه‌ن ئاڵای ولاته‌که‌ به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌، 14ی دووی 2011

به‌ هه‌زاران چالاکوانی ئۆپۆزسیۆن له‌ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن بۆ پـێنجه‌م ڕۆژه‌ به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندان و داوای چاکسازی سیاسی ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ده‌رچوونی سه‌رۆکی له‌مێژینه‌یان عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح.

پۆلیسی یه‌مه‌نی له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا تێڵای بۆ بڵاوه‌پێـکردنی نزیکه‌ی 3 هه‌زار خۆپیشانده‌ر به‌کارهێنا که‌ زۆربه‌یان خوێندکاربوون و له‌ زانکۆی سه‌نعاوه‌ ڕێپێوانیان به‌ره‌و ناوه‌ندی شار سازدا. هه‌ندێك له‌ خه‌باتکاره‌کان به‌ هاويشتنی به‌رد وه‌ڵامیان دایه‌وه‌. 3 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.

خۆپیشانده‌رانی یه‌مه‌نی دروشمی دژه‌ ساڵحیان ده‌وته‌وه‌ هاوشێوه‌ی دروشمه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی میسر و تونس .

گروپێکی سه‌ر به‌ ساڵحیش له‌ پایته‌خت کۆبوونه‌وه‌ بۆ هه‌وڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی دژه‌ حکومه‌ت.

شه‌ڕو پێکدادان له‌ ڕۆژانه‌ی دوایـیدا له‌ نێوان هه‌ردوو گروپ ڕوویدابوو.

له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا به‌ لایه‌نی که‌م هه‌زار چالاکوان له‌ پایته‌ختی یه‌مه‌ن خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو.

شایانی باسه‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی یه‌مه‌ن دژ به‌ عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له‌ ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه‌ ده‌سیپێـکرد، له‌ کاتێکدا خه‌ڵکی کۆبوونه‌وه‌ بۆ خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی سه‌رهه‌ڵدانی میسر. به‌ڕیز ساڵح له‌ ساڵي 1978 وه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌.

XS
SM
MD
LG