بۆ ڕۆژی سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ک له یه‌مه‌ن خۆپـیشـاندان له دژی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح سـازده‌کرێت.
شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌ران ڕوویاندا له‌و ده‌مه‌ی خۆپـیشـانده‌ران که زۆربه‌یان خوێندکاری زانکۆ بوون هه‌وڵیان ده‌دا بچنه به‌رده‌م کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له ناوه‌ڕاستی سه‌نعای پایته‌خت.
هه‌روه‌ها خۆپـیشـاندان له شـاری ته‌عزی باشوری یه‌مه‌نیش سـازکرا، له‌وێش 120 خۆپـیشـانده‌ر ده‌سـتگیرکران.
هه‌ر وه‌کو میسر، خۆپـیشـانده‌رانی یه‌مه‌نیش ده‌ڵێن ئامانجی ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادانی سه‌رۆکه. عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له سـاڵی 1978 وه سه‌رۆکه، واته زیاتر له حوسنی موباره‌ک که له سـاڵی1981 وه سه‌رۆک بوو.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م دوایـیانه‌دا عه‌لی عه‌بدوڵـڵا سـاڵح گوتی ئه‌و له سـاڵی 2013 له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نامێنێته‌وه و هه‌روه‌ها قایل بووه له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا دانوسـتاندن ده‌سـتپـێـبکاته‌وه. شـاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م بڕیارانه‌ی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هه‌وڵێـکه بۆ ڕوونه‌دانی ڕاپه‌ڕێنێـکی له چه‌شنی ئه‌وه‌ی میسر له وڵاته‌که‌ی.