سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و گه‌ڕێـکی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ناوێت. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له کاتێـکدا دێت که کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ نوێـکردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی داوا ده‌که‌ن کۆتایی به ده‌یان سـاڵی حوکمڕانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح بێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت ئه‌و هه‌وڵ نادات درێژه به ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی بدات، کاتێـک له سـاڵی 2013 دا کۆتایی به‌م گه‌ڕه‌ی دێت و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیش ناداته ده‌ست کوڕه‌که‌یه‌وه.
شـایانی باسه کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن داوایان کردووه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بکرێته "ڕۆژی توڕه‌بوون" ، وه‌ک درێژه‌دانێـک بۆ خۆپـیشـاندانه‌کانی له لایه‌ن ئه‌و چالاکوانانه‌وه سـازکران که ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت وه‌کو تونسی و میسریـیه‌کان بکه‌ن.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن له وتاره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا داوای کرد پـلانی خۆپـیشـاندانه‌کان له دژی ڕابگیرێن. داواشی له په‌رله‌مانتاران کرد به‌رنووسی چاکسـازی له ده‌ستور به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌دان پـێی بۆ بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆک له گه‌ڕێـکی دیکه‌دا ڕابگرن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو به لایه‌نی که‌م 10 هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری دژ به حکومه‌ت له زانکۆی سه‌نعا گردبوونه‌وه و نزیکه‌ی 6 هه‌زار که‌سیش له ناوچه‌کانی دیکه‌ی پایته‌خت.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح زیاتر له 30 سـاڵه سه‌رۆکه. له پاش خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م دوایـیه پـێشـنیاری کرد موچه‌ی کارمه‌ندانی حکومه‌ت و له‌شـکر زیادبکرێن. هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا بڕینی باج بۆ نیوه که‌م بکرێته‌وه و حکومه‌تیش کۆنتڕۆڵی نرخی کاڵاکان له بازاڕه‌کاندا بکات.