Accessibility links

بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوەی خۆکوژی لە شاری موکەللای یەمەن 38 کەس دەکوژرێن


کاربەدەسـتانی یەمەن دەڵێن لە ئاکامی زنجیرەیەک تەقینەوە کە سەربازانی یەمەنیان کردبووە ئامانج لە شاری موکەلـلا باشوری وڵاتەکە بە لایەنی کەم 38 کەس کوژراون و بە دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

بەپـێی سەرچاوەکان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کاتێـک سەربازەکان لە ناوچەی دیس سەرقاڵی نوێژ و ڕۆژووشکاندن بوون 3 خۆکوژ لە یەک کاتدا خۆیان پـیادا تەقاندوونەتەوە. دوابەدوای ئەم تەقینەوانە، خۆکوژێـکی دیکە بە ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە دەروازەی بارەگای دەزگای هەواڵگری لە ناوچەی ئەلفوە تەقاندووەتەوە.

لە نێو قوربانیـیەکان ژنێـک و منداڵێـک هەیە کە لە نزیک یەکێـک لە شوێنەکان تێپەڕ بووبوون.

هەرچەندە گومان دەکرێت ڕێکخراوی قاعیدە لە پشـت هێرشەکەوە بێت، بەو پـێـیەی هەتا مانگی چواری ڕابردوو ئەو شارە بەدەسـت ئەو گروپە تێرۆرستیـیەوە بووە، بەڵام داعش لەسەر ئنتەرنێت بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG