خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت له یه‌مه‌ن داوا له ڕێبه‌ری کاتی وڵاته‌که ده‌که‌ن ده‌سـتبکات به پـێـکهێنانی ئه‌نجومه‌نێـکی گواستنه‌وه که حکومه‌تێـکی نوێ دروست بکات له‌و کاته‌ی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له برینه سه‌خته‌کانی له عه‌ره‌بسـتانی سـعودی چاک ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپـیشـاندان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی جێـگری سه‌رۆک کۆمار عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور له سه‌نعای پایته‌خت به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام سه‌ربازان هاتوون و ئه‌و ده‌وارانه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌رانه‌وه دانرابوون لادراون.
له لایه‌کی تره‌وه کاربه‌ده‌سـتانی سعودیـیه ده‌ڵێن سـاڵح له بارێـکی ته‌ندروسـتی سه‌قامگیردایه له کاتێـکدا له‌و برینانه‌ی به‌هۆی هێرشێـکی موشه‌کیه‌وه که له هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی پـێـکه‌وتبوو چاک ده‌بێته‌وه.