به هۆی شه‌ڕو پێکدادان له باشوری یه‌مه‌ن ده‌یان که‌س کوژراون، له کاتێک هیچ ئاماژه‌ی ئه‌وه نیـیه ئه‌و توندوتیژی و هه‌رایه‌ی چه‌ند مانگێـکه له‌و وڵاته سازبووه به کۆتایی بێت.
سێ شه‌ممه، له شاری زینجیبار له باشور، هێزه‌کانی یه‌مه‌ن و میلیتانی ئیسلامی به‌شه‌ڕ چوون، له ئاکام به لای که‌م 30 که‌س کوژران ئه‌وه‌ش هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه دێت که میلیتانه‌کان کۆنتڕۆڵی شاره‌که‌یان گرته‌ده‌ست.
هه‌روه‌ها شه‌ڕی نوێ له ته‌عز دووهه‌م گه‌وره‌ترین شاری یه‌مه‌ن ڕوویدا. شایه‌تان ده‌ڵێن گوێیان له ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و ده‌نگی چه‌ک له ناو شار بوو له کاتێک تانکی له‌شکری ته‌قه‌ی له چه‌کداران ده‌کرد. به‌هۆی توندوتیژیه‌که، به که‌می 4 که‌س کوژران.
هاوکات، هه‌روا دێ و داواکاریـیه‌کان له سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح زیاتر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی ئاشتی پێشنیازکراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو په‌سند بکات که کۆتایی به 33 ساڵ ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و ده‌هێنێت.
بۆ ئێستا به‌ڕێز ساڵح له عه‌ره‌بستانی سعودییه چاره‌سه‌ری برینه‌کانی ده‌کرێت که هه‌فته‌ی ڕابردوو دووچاری بوو پاش ئه‌وه‌ی هێرشی ڕۆکێتی کرایه سه‌ر کۆمه‌ڵه کۆشکه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی.