کاربه‌ده‌ستان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕ و پێکدادان له باشوری وڵات 2 سه‌رباز کوژراون و چه‌ندان هاوڵاتی سیڤیل برینداربوون.
هاوکات ورده‌کاریه‌کانی په‌یوه‌ست به کاری توندوتیژی ئه‌مڕۆ له شاری ته‌عز روون و ئاشکرا نیـیه. چه‌کدارانی سه‌ر به هۆزه‌کانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی بۆ ماوه‌ی 5 مانگه له شه‌ڕدان .
ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه نوێیه به چه‌ند ڕۆژێک داوی ئه‌وه دێت که جه‌نه‌راڵی باڵای ئۆپۆزیسیۆن داوای ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی کرد ، ئه‌مه‌ش له پێناو نه‌هێشتنی روودانی قه‌یرانێکی هه‌رێمی.
جه‌نه‌راڵ عه‌لی موحسن له مانگی سێی ڕابردوودا هه‌ڵهات و په‌یوه‌ندی به خۆپێشانده‌رانی ناڕه‌زای وڵات کرد و ناوبراو رۆژی سێشه‌مه‌ی ڕابردوو داوای له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵای سه‌رۆکی یه‌مه‌نی تاوه‌کو واز له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی بێنێت.
هاوکات جه‌نه‌راڵ عه‌لی موحسن گوتیشی که خودی خۆی پشتگیری له پلانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ده‌کات ئه‌وه‌ی که به‌ڕێز ساڵح له ماوه‌ی 30 رۆژدا ده‌سه‌ڵاتی حکومڕانی یه‌مه‌ن ده‌داته ده‌ست حکومه‌تێکی کاتی.
ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ڕابردوو، جه‌نه‌راڵی ئۆپۆزسیۆن عه‌لی موحسن به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CNN ی ئه‌مه‌ریکای گوت هاوڵاتیانی یه‌مه‌نی جێبه‌جێکردنی ته‌واوی رێکه‌وتنامه‌که‌یان گه‌ره‌که ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی به‌ڕێز ساڵحی سه‌رۆکی وڵات له ده‌سه‌ڵات ده‌خات و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نوێ سازده‌کرێن.