شه‌ڕ و پێکدادان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و لایه‌نگرانی ڕێبه‌ره خێڵه‌کیـیه‌کانی دژی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵلإ ساڵح ده‌ستیپێکرده‌وه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستیپێکرده‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا له ده‌می گه‌واهده‌ران گێڕاویه‌ته‌وه که ده‌ڵێن هه‌ردوولا به چه‌کی ئۆتۆماتیکی و خومپاره ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربوونه‌ته‌وه. لایه‌نگرانی که‌سایه‌تی خێڵه‌کی جه‌نه‌ڕاڵ عه‌لی موحسن ئه‌لئه‌حمه‌ر به‌شـداریان له شه‌ڕه‌کاندا کردبوو.
هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆک ساڵح گوتی هه‌تا جه‌نه‌ڕاڵ موحسن ئه‌لئه‌حمه‌ر و نه‌یارانی سه‌ره‌کی تری واز له ده‌سه‌ڵات نه‌هێنن ئه‌وا ئه‌و ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێت.
له هه‌مان کاتدا ته‌له‌فزيۆنی لایه‌نگری ئۆپۆزسیۆن سهيل ڕایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری ته‌عز 8 که‌س برینداربوون.