Accessibility links

هه‌زاران که‌س له‌ سه‌نعا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌ بۆنه‌ی ڕۆیشتنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح

  • Elizabeth Arrott

خه‌ڵـکی و له‌شـکر پـێـکه‌وه‌ له‌ سه‌نعای پایته‌خت ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌ بۆنه‌ی ڕۆیشتی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح، یه‌کشه‌ممه‌ 5 ی شه‌شی 2011

خه‌ڵـکی و له‌شـکر پـێـکه‌وه‌ له‌ سه‌نعای پایته‌خت ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌ بۆنه‌ی ڕۆیشتی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح، یه‌کشه‌ممه‌ 5 ی شه‌شی 2011

هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری دژه‌ حکومه‌ت ڕژابوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌ بۆنه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح سه‌رۆکی یه‌مه‌ن.

له‌ ناو خۆپـیشـاندانه‌که‌وه‌ ئه‌م کابرایه‌ ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌ ڕۆیشـتنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌که‌وێته‌ ڕه‌وشێـکی باشـتره‌وه‌.

ئه‌م پـیاوه‌ یه‌مه‌نیـیه‌ که‌ ناوی خۆی نه‌دا، ئاماژه‌ به‌ کوشـتنه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی خۆپـیشـانده‌ران ده‌کات له‌ شـاری ته‌عز له‌ باشوری یه‌مه‌ن. سه‌رۆکی یه‌مه‌ن به‌ بکوژ ناودێر ده‌کات و ده‌ڵێت به‌ سـزای خۆی گه‌یشـت.

سه‌رۆکی یه‌مه‌ن چه‌ندێـک له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هێشـتا دیار نیـیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشـکرایه‌ برینداریـیه‌که‌ی زۆر له‌وه‌ سه‌ختتره‌ که‌ کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌که‌ باسایان ده‌کرد پاش ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی. وه‌لێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروسـتی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن باشیش بێت، عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌ که‌ پـێشـتر ڕۆڵی ناوبژی ده‌گێڕا وه‌ک هه‌وڵێـک تا سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت پـێناچێت له‌ ئێسـتادا ڕێـگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بدات.

ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵیـیه‌کان ئاماژه‌ ده‌که‌ن به‌وه‌ی عه‌بد ڕه‌به‌ مه‌نسور ئه‌لهادی جێـگری سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی کارگێڕی یه‌مه‌نی له‌ ئه‌سـتۆیه‌، به‌ڵام هیچ هاوڕایـیه‌ک نیـیه‌ له‌ یه‌مه‌ندا که‌ جێـگره‌وه‌یه‌کی گونجاوبێت له‌ شوێنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح.

ئه‌فسه‌ره‌کانی له‌شـکری یه‌مه‌ن که‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا له‌ سه‌رۆکی یه‌مه‌ن جیابوونه‌وه‌، به‌شـداریان له‌ هیچ شه‌ڕێـکدا نه‌کردووه‌، به‌ڵام پـشـتیوانی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی دژی حکومه‌تی یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاندووه‌.

ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه‌ ڕاپـۆرت هه‌بوون‌ له‌ ته‌عز و شـاری به‌نده‌ری عه‌ده‌ن هێزی زیاتری له‌شـکری شوێنه‌کانی خۆیان جێهێشـتووه‌. له‌ ئێسـتادا زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت له‌ ژێر ده‌سـتی هێزه‌ جۆراوجۆره‌کانی یه‌مه‌ندان.

XS
SM
MD
LG