کاربه‌ده‌سـتانی سعودی ده‌ڵێن سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح گه‌یه‌نراوه‌ته وڵاته‌که‌یان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و برینانه‌ی دووچاری بووه له ئاکامی هێرشێـکی ڕۆکێت له ڕۆژی هه‌ینیدا.
ڕۆژی شه‌ممه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی یه‌مه‌ن گوتیان سه‌رۆک وه‌زیر و به لای که‌م 4 کاربه‌ده‌سـتی باڵای وڵاته‌که گه‌یه‌نراونه‌ته عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له‌و ڕۆکێتبارانه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له سه‌نعای پایته‌خت پـێوه‌بوون. هه‌تا ئێسـتا ڕوون نیـیه برینه‌کانی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن چه‌ند سه‌خته.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن و پـیاوانی خێـڵه‌کی سه‌ر به سه‌رهه‌ڵـداوان به ناوبژیوانی عه‌ره‌بسـتانی سعودیه به ئاگربه‌سـتێـکی نوێ قایل بوون. نوێنه‌رانی هه‌ردوولا گوتیان ڕێز له ئاگربه‌سـته‌که ده‌گرن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئاگربه‌ستێـکی هه‌مان شێوه زوو هه‌ره‌سی هێنا پاش هه‌ڵـگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی لایه‌نگری عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح و لایه‌نگرانی خێڵی سـادق ئه‌لئه‌حمه‌ری سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن.
هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه‌ش شه‌ڕ و پـێـکدادان به‌رده‌وام بوون و هێزه‌کانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح تۆپـبارانی ماڵی ڕێبه‌رانی دژه حکومه‌تیان کردووه و له نێویاندا ماڵی ئه‌لئه‌حمه‌ریش.
ڕیش سـپیانی خێڵه‌کی گوتیان له ئاکامی تۆپـبارانی حکومه‌ت بۆ گه‌ڕه‌کی ئه‌لئه‌حمه‌ر 10 که‌س کوژراون و 35 که‌سیش برینداربوون.
له شـاری ته‌عزی باشوری وڵاته‌که وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت و ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له‌و شـاره کشـاونه‌ته‌وه. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری ڕێبه‌رێـکی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه بڵاویکرده‌وه و ده‌ڵێت تاڵانی و بێ سه‌روبه‌ری له شـاره‌که‌دا ده‌سـتیپـێـکردووه.
له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕین له دژی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له مانگی یه‌که‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه نزیکه‌ی 400 که‌س له‌و وڵاته کوژراون.