ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌ڕ و پێکدادان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن سه‌ر له نوێ هه‌ڵگیرسایه‌وه و هێزه‌کانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح تۆپبارانی ماڵی ڕابه‌رانی دژ به حکومه‌تی یه‌مه‌نی ده‌که‌ن.
شه‌ڕه موشه‌ک و ته‌قه‌کردنی پچڕ پچڕ له ناوچه‌ی ئه‌لحه‌سه‌به له باکوری سه‌نعای پایته‌خت به‌رپابوو. واته له‌و ناوچه‌یه‌ی که بنکه‌ی شێخ سادق ئه‌لئه‌حمه‌ری سه‌رۆکی خێڵه‌کی جودابیری دژ به سه‌رۆکی یه‌مه‌نیـیه. عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی، شێخ سادق به باندی یاخیبوان له قه‌ڵه‌م ده‌دات ، ئه‌و سه‌رۆک خێڵه‌ی که پیاوانی دوێنێ موشه‌کبارانی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیان کرد.
ئه‌مڕۆ به هه‌زاران هاوڵاتی له شاری سه‌نعای پایته‌خت هه‌ڵهاتن و له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا جاده و بانه‌کان پڕبوون له ئۆتۆمبیل و خه‌ڵکان.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، له هێرشه موشه‌کیه‌که‌ی دوێنێ هه‌یندا 7 که‌س کوژران ، له نێویاندا به‌رپرسانی باڵای حکومه‌تی و هاوکات سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵای سه‌رۆکی یه‌مه‌نی له‌و هێرشه‌دا به سوکی برینداربوو ، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌رگه‌رمی نوێژکردن بوون له نێو کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی باڵای حکومه‌تی یه‌مه‌نی له هه‌مان هێرشی موشه‌کیدا برینداربوون و بۆ تیمارکردن به فڕۆکه گه‌یه‌ندرانه عه‌ره‌بستانی سعودی. هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه ڕایگه‌یان که عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له نێو ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌دا بوو که گه‌یه‌ندرابوونه سعودیه، به‌ڵام وته‌بێژێکی حکومه‌تی یه‌مه‌نی ئه‌م هه‌واڵه‌ی به درۆ خسته‌وه و گوتی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا له یه‌مه‌ن نه‌چۆته ده‌ره‌وه.