چالاکوانانی دژی حکومه‌ت له یه‌مه‌ن له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا دواکانیان نوێکرده‌وه بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆك عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له ده‌سه‌ڵات.
هه‌زاران خۆپێشانده‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا له دژی سه‌رۆك ڕێپێوانیان سازکرد.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش ڕۆژێك پاش ئه‌وه هات که به‌ڕێز ساڵح به‌ڵێنیدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌روه‌ها ریفۆرمیش ئه‌نجام‌بدات. ڕاپۆرته‌کانی سه‌ر به میدیای ده‌وڵه‌ت له زاری سه‌رۆك ساڵح بڵاویانکرده‌وه که گوتویه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ده‌ستوری بدۆزێته‌وه بۆ تێپه‌ڕکردنی قۆناغی ترسناك له مێژووی وڵاته‌که که هه‌ڕه‌شه له یه‌کگرتوویی و دیموکراسیـیه‌که‌ی ده‌که‌ن.
به‌ڕێز ساڵح له شانشینی سعودیه ئه‌و تێبینیانه‌ی دا. ناوبراو له مانگی شه‌شه‌وه له‌و وڵاته‌ی دراوسێـیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی برینه‌کانی، ئه‌وانه‌ی به هۆی هێرشێک بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی دووچاری هات.