کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروسـتی یه‌مه‌ن و چالاکوانان ده‌ڵێن ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن له شـاری ته‌عز که سێهه‌م شـاری گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌یه، به لای که‌م 9 که‌س کوژران.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی وڵات عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح به زه‌بری تانک و هاوه‌ن بۆردومانی چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی باشوری شـاری ته‌عزیان کردووه. بۆ نزیکه‌ی 9 مانگ ده‌چێت شـاری ته‌عز چه‌قی ڕاپه‌ڕینه‌کانی دژ به حوکمڕانی 33 سـاڵی به‌ڕێز سـاڵحه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن یه‌که هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان له سوپا ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی لایه‌نگری سـاڵح کردووه و ده‌شڵێن له نێو کوژراواندا چه‌ندان که‌سی سیڤیل بوون به قوربانی و زیاتر له 40 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵبه‌ری فه‌ڕه‌نسـایی ده‌ڵێت دره‌نگانێـکی سێشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن له سه‌نعای پایته‌خت به‌ره‌نگاری چه‌کدارانی لایه‌نگری سه‌رۆک خێڵێـکی ئۆپـۆزسیۆن بوونه‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژران.
پـێشـووتر سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح پـلانێـکی ڕه‌تکردبووه‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتگیری لێـده‌کات سه‌باره‌ت به ڕاده‌سـتکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ جێـگره‌که‌ی له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا، به‌رامبه‌ر به په‌ناپارێزی قانونی له دادگا. به‌ڕێز سـاڵح داوای مسۆگه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات سه‌باره‌ت به واده‌ی پـیاده‌کردنی پـێشـنیازی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ئاژانسی ده‌نگوباسی حکومه‌تی یه‌مه‌ن له زاری یه‌کێتی ئه‌وروپاوه ڕایگه‌یاند که به‌ڕێز سـاڵح نزیکبووه‌ته‌وه له په‌سه‌ندکردنی نه‌خشه‌ی وڵاتانی که‌نداو.